ڤۆیاج رۆیاڵ
باشترین گەشتت لەگەڵ ئێمە تۆمار بکە
زیاتر

خزمەتگوزاریەکانمان

ئەو خزمەتگوزاریانەی کە کۆمپانیاکەمان پێشکەشتانی دەکات

دانانی مۆعید

دانانی مۆعید لەگەڵ پزیشکی داواکراو لە پاریس

وەرگێر

دابینکردنی وەرگێڕ لە کاتی سەردانی کردنی پزیشکدا

گواستنەوە

گواستنەوە لە فرۆکەخانەوە بۆ ئوتێل، لە ئوتێلەوە بۆ نەخۆشخانە

خزمەتگوزاری تەواو

بەپێی داواکاری، دابینکردنی وەرگێڕ و هۆکاری گواستنەوە بە درێژایی گەشتەکە

ڤیزا بۆ مەبەستی نەخۆشی

دابینکردنی ڤیزا بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات

کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە دابینکردنی ڤیزا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات لە باشترین نەخۆشخانەکانی فەرەنسا

سەردانی پزیشک

لەگەڵ ئێمە تەواوی پلانی گەشتەکەت بزانە پێش گەشتکردن

هەر نەخۆشێک کە سەردانی ئێمە بکات لەسەری پێویستە پشکینێکی پزیشکی گشتی بکات، وە کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی ئەنجامەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات تاکو بتوانین بەرچاوڕوونی تەواو دەستەبەر بکەین بۆ نەخۆشەکانمان و بەوپێیە خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بکەین. پێش گەشت کردن ناونیشانی دکتۆر، شوێنی مانەوە، ماوەی مانەوە و تەواوی کاتەکانی چاوپێکەوتن دیار و ڕوون دەبن لەبەرچاو نەخۆشە ئازیزەکانمان.

وەرگێر

جیاواز لە زۆرێک لە شوێنەکانی دی، وەرگێڕەکانمان کەسانی پسپۆڕی بواری پزیشکین و خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراون لەو بوارەدا

پلانی یەکەم

دابینکردنی وەرگێڕ تەنیا بۆ کاتی سەردانی پزیشک

پلانی دوەم

دابینکردنی وەرگێڕ بە درێژایی گەشتەکە

گەیاندن

دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە بە درێژای گەشتەکان. هەروەها دابینکردنی ئەمبوڵانس بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان پێیە.

فرۆکەخانە بۆ هوتێل

ئوتێل بۆ نەخۆشخانە، وە بە پێچەوانەشەوە

دەربارەی کارەکانمان

کژسکاژسلکاژ ژلکا ژسلکا سلژ لژ سلا.

  • ٢٠١٥-٢٠١٦

    سەرەتای کارمان

    لە ساڵی ٢٠١٥ هەستاین بە دامەزراندی ئەم کۆمپانیایە تایبەت بە بواری پزیشکی. ماوەی ساڵێک بەهۆی خراپی باری هەرێمی کوردستان کە لە جەنگدا بوو کارەکانمان تایبەت کرد بە بریندارانی پێشمەرگە کە لە بەرەکانی جەنگدا دەپێکران،یاخود ئەو نەخۆشانەی کە تەندرووستییەکی ناجێگیریان هەبووە و لە ناوەوەی هەرێم چارەسەریان نەبووە.

  • ٢٠١٦-٢٠١٧

    بەرەوپێشچوونی زیاتر

    لەم ماوەیەدا توانیمان پەرە بە خزمەتگوزارییەکانمان بدەین و بازنەی کارەکانمان گەورە بکەین تاکو ئەو هاوڵاتییە نەخۆشانەش بگرێتەوە کە نەخۆشی ئاساییان هەیە یاخود لە شێوازی چارەسەریان دڵنیا نین لە ناوەوەی هەرێم.

  • ٢٠١٧-ئێستا

    کرانەوەی زیاتر

    لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧دا بە هۆی سەرکەوتنەکانی ساڵانی ڕابردوومان توانیمان ئەوەندەیتر کارەکەمان بەرەوپێش بەرین ئەویش بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە شێوەیەک کە پەستانی زیادە نەخەینە سەر هیچ کام لە نەخۆشخانەکان.

  • بەشێکبە
    لە
    چیرۆکەکەمان

پەیوەندی